سەردێڕ:

لەسەر فەرمانێکی گرتنی پارتی لە هەولێرەوە، یەکێتی داوای دەستگیرکردن و تەسلیمکردنەوەی شاسوار عەبدولواحید بە هەولێر دەکات

فۆتۆ: 
2021-05-16

34095 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی و پۆلیسی سلێمانی نوسراوێکی کردووە بۆ پارێزگای سلێمانی تا شاسوار عەبدولواحید دەستگیر بکرێت و رادەستی هەولێر بکرێتەوە، کە پارتی بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندان لە مانگی ٦ی ساڵی رابردوودا سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە.


بەگوێرەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، یەکێتی ئەمڕۆ تەبلیغی پۆلیسیان ناردوە بۆ ناوبراو و دەیەوێت شاسوار عەبدولواحید دەستیگربکات و رادەستی پۆلیسی هەولێر و پارتی بکات.

نوسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا دەرچووە، بەڵام لە ئێستادا پۆلیس ئاگادارکردنەوە (تبلیغ) نوێی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ناردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢ی مانگی ٦ی ساڵی رابردوو، لەسەر داوای سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەولێر سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمارکراوە بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.

شاسوار عەبدولواحید تا ئێستا چەندینجار لەسەر چەندین تۆمەت کە لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە ئاڕاستەی کراوە دەستگیرکراوە و چەندینجار چووەتە دادگا، بەڵام تا ئێستا دادگا نەیتوانیوە هیچ کام لە تۆمەتەکانی پارتی و یەكێتی لەسەردا ساغ بکاتەوە.


No description available.No description available.