سەردێڕ:

لەم شارەی هەرێم منداڵێک بەبێ ئەندامی نێرینە لەدایکبوو

فۆتۆ: 
2021-05-16

8678 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئێن ئاڕ تی بەدواداچوونی بۆ حاڵەتێک کرد لە پارێزگای دهۆک، کە منداڵێک لە رەگەزی نێر لە دایکبووە بەبێ ئەوەی ئەندامی نێرینەی هەبێت، لەسەر ئەو حاڵەتەش بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هێڤی لە دهۆک بابەتەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە.


لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا، ماڵپەڕی دەیڵی مەیڵی بەریتانی لە رێگەی راپۆرتێکی پزیشکیەوە ئاشکرایکرد، ساڵی رابردوو، منداڵێکی کورد لە پارێزگای دهۆک بە سێ ئەندامی نێرینەوە لەدایکبوو و ئەوەش بە یەکەم حاڵەتی لەو شێوەیە دانرا لە مێژووی تۆمارکراوی مرۆڤایەتیدا.

ئەگەرچی ئەو رووداوە لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای دهۆکدا روویداوە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی بڵاوینەکردووەتەوە.