سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە بەڵێننامەیەکی بۆ بەخێوکاری خوێندکاران بڵاوکردەوە

بۆ ئەو خوێندکارانەی بە ئۆنڵاین دەخوێنن
فۆتۆ: 
2021-05-16

9103 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەڵێننامەی تایبەتی بە بەخێوکاری ئەو قوتابی و خوێندکارانە بڵاوکردەوە، کە بەشێوەی ئۆنڵاین یان ئەلیکترۆنی یان بە رێگەیەکی دیکە بەردەوام دەبن لە خوێندن و لەناو پۆلدا ئامادەنابن.


بەڵێننامەکەی وەزارەتی پەروەردە:

May be an image of text

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی خوێندن لە ناو پۆلدا بۆ پۆلەکانی یەکی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی بە میکانیزمی دەوامکردنی سێ رۆژ بە سێ رۆژ (تەناوب) دەستیپێکردەوە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بەخێوکارانی قوتابیانی سەرپشک کردووە لەوەی بیانەوێت منداڵەکانیان بۆ هۆڵەکانی خوێندن نەنێرن و لە رێگەی ئۆنڵاینەوە بەردەوام بن، بەو مەرجەی لە هەفتەی یەکەمدا بەڵێننامە پڕبکەنەوە.

ساڵی رابردوو لە مانگی شوباتەوە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، بە زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانیشەوە داخران و جگە لە پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ئەو خوێندکارانەی تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان هەبوو هیچ پۆلێک تاقیکردنەوەی ئەنجامنەدا.

لەمساڵیشدا، خوێندنی سەرجەم ناوەندەکان بە پچڕ پچڕی خوێندراوە و لە دوایین بڕیاریشدا وەزارەتی پەروەردە بڕیاری کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانی دەرکرد، بەگوێرەی وتەی شارەزایانیش ئامانجی وەزارەتی پەروەردە ئەوەیە کە خوێندنی ئەمساڵی نەفەوتێت.