سەردێڕ:

قائیمقامی چەمچەماڵ: کەسێک براکەی خۆی کوشت

شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە
فۆتۆ: 
2021-05-16

25435 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ راگەیاند، ئەمشەو کوڕێک ھێنراوەتە نەخۆشخانەکەیان کە ئاسەواری زیاتر لە گولـلەیەک بە جەستەیەوە بووە، ھاوکات، قائیمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، ئەو کوڕە لەلایەن برایەکیەوە کوژراوە.


شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بۆ ئێن ئاڕتی باسی لەوەکرد، تەرمی کوڕێک هێنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی چەمچەماڵ و شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیاربووە. 

شەریف رەحیم ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی ئەو کوڕە چەند گولـلەیەکی پێوە بووە و لەلایەن کەسوکارەکەیەوە هێنراوەتە نەخۆشخانە، پاش پشکنینی پێویستیش، رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە. 

لەبارەی رووداوەکەشەوە، رەمەک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، ئەو کوڕە لەلایەن برایەکیەوە کوژراوە. 

ماوەیەکە رووداوەکانی کوشتن، لە هەرێمی کوردستان روو لە زیادبوونە و شارەزایانیش، هۆکارەکەی بۆ زیادبوونی رێژەی چەکی بێ مۆڵەت  لەناو هاوڵاتیان و نەبوونی هۆشیاری دەروونی لەکاتی کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا دەگەڕێننەوە.