سەردێڕ:

سەعدى ئەحمەد پیرە: گفتوگۆمان لەگەڵ پارتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کردووە

فۆتۆ: 
2021-05-15

3845 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، غروری پارتى لەوەدایە خۆی بە خاوەنى ٤٥ کورسی پەرلەمان دەزانێت، بەڵام ماناى ئەوە نییە یەکێتى تەسلیمی ئیرادەى پارتى بێت.


سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا باسى لەوەشکرد، ئەو ٤٥ کورسییەى پارتى تەنها ژمارەیەک بوو، دەشڵێت، یەکێتى پەلەیکرد کە رەزامەندى لەسەرى نیشاندا.

ئاماژەى بەوەشکرد، یەکێتی گفتوگۆی لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کردووە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان، دەشڵێت، لەگەڵ پارتیش گفتوگۆیان کردووە، بەڵام هەریەکەیان بە کاندیدی خۆی بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن.

پێشتریش، ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە یەکێتی و پارتی رێککەوتوون تا کاتی هەڵبژاردن وتاریان توندبکەن بۆ راکێشانی زیاتری دەنگدەرەکانیان، دواتر رێکدەکەون لەسەر پۆستەکان.