سەردێڕ:

گەشتیارێک لە دەریاچەی دوکاندا خنکا

فۆتۆ: 
2021-05-15

3345 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتی قەزای دوکان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی مەلەکردندا گەشتیارێک کە لە نەتەوەی عەرەب بووە لە دەریاچەی دوکاندا خنکاوە. ​


قائیمقامییەتی قەزای دوکان باسی لەوەکردووە، لە کاتی مەلەکردندا گەشتیارێکی بە نەتەوە عەرەب کە دانیشتووی پارێزگای بەغدایە لە دەریاچەی دوکاندا خنکاوە.

لای خۆشییەوە، سیروان سەرحەد قائیمقامی دوکان وتوویەتی، تیمەکانی مەلەوانی دوکان و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە ھەوڵی دەرھێنانەوەی تەرمەکەدان.

هەر ئەمڕۆ، خێزانێکی سێ کەسی کە بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی گەلی عەلی بەگیان کرد بوو خنکان و گیانیان لەدەستدا، کە تا ئێستا تەرمی کەسێکیان دەرهێنراوە و گەڕان بە دوای تەرمەکانی دیکەشدا بەردەوامە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانە رووداوی لەم جۆرە لە سەیرانگاکانی هەرێمی کوردستاندا دووبارە دەبنەوە و تا ئێستا حکومەت رێکاری جددی بۆ کەمکردنەوەی رووداوی لەم جۆرە ئەنجام نەداوە.