سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا ١٣ کەس برینداربوون

فۆتۆ: 
2021-05-15

3944 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای ھەولێر – کۆیە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و ١٣ کەس بریندار بوون.


بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای ھەولێر - کۆیە لە نزیک ناحیەی شۆرش روویدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رووداوەکە بووە ھۆی برینداربوونی سێ شوفێر و ١٠ سەرنشین، کە چواریان پیاون و نۆشیان ژنن.

ھاتوچۆی کۆیە دەشڵێت، رووداوەکە لە ئەنجامی تێپەڕینی ھەڵە و خێرای زۆرەوە روویداوە.

هەر ئەمڕۆ، لە رووداوێکی هاتوچۆدا له‌سەر رێگای هه‌ولێر - خه‌بات، دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە مام و برازای یەکتربوون و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون، کە بەگوێرەی وتەی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەوان ویستبوویان لە قەزای خەباتەوە سەردانی ئەندامێکی خێزانەکەیان بکەن لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر.

رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمدا روویان لە زیادبوون کردووە و بەرپرسانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ تیژڕۆیی و پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە، لە بەرامبەردا، شۆفێران بۆ خراپی رێگاوبانەکانی دەگەڕێننەوە.


No description available.No description available.