سەردێڕ:

کاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان ئاشکراکرا

وێنەی چەند خوێندکارێک
فۆتۆ: گوگڵ
2021-05-14

88758 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەدا دەرگای قوتابخانەکان بە رووی قوتابیاندا دەکرێنەوە.


عیسا حسێن سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەدا دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە و خوێندنی ناوپۆل دەستپێدەکاتەوە.

وتیشی، خوێند بەپێی بەرنامە و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان دەبێت و وتیشی، کە دەوام بەشێوەی نۆرە دەبێت و سێ رۆژ بە سێ رۆژ دەبێت.

لە ماوەی ئەمساڵی خوێندندا، خوێندراکانی پۆلە ناکۆتاکان کەمتر لە مانگێک دەوامی ناو هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و باس لەوەشدەکرێت، کە یەکشەممەی دوای جەژنی رەمەزان خوێندنی ناوپۆل دەستپێدەکاتەوە.

لەو بارەیەوە پەروەردە باس لەوە دەکات، کە لە خوێندنی ساڵی داهاتوودا، پلانیان هەیە درێژە بە خوێندنی ئەمساڵ بدەن و قەرەبووی وانە فەوتاوەکانی خوێندکاران بکەنەوە.

شارەزایانیش پەککەوتنی کەرتی پەروەردە بە گرفت دادەنێن و باس لەوەدەکەن، لە داهاتوودا کاریگەری لەسەر خوێندکاران دروستدەکات.

رزگار کۆچەر، هەولێر