سەردێڕ:

بڕی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2021-05-14

37355 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەغدا بۆ سێ مانگى سەرەتاى ئەمساڵ نزیکەی ٦٥٠ ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.


جەمال کۆچەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی نەوتى هەرێم بەپێی کۆمپانیاى سۆمۆ دیاریکراوە، بۆ هەر مانگێك نزیکەى ٢٢٠ ملیار دینار پشکی هەرێم دەبێت  و هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێمیش رێککەوتوون کە ٧٠ ملیار دیناری مانگانەیە  بۆ مانگەکانی یەک و دوو و سێی سەرەتای ئەمساڵ کە بەغدا لە پشکى هەرێمى دەبڕێت.

وتیشى، بڕیارە لە دوای جەژنەوە بەغدا پشکی هەرێم بۆ سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ بنێرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەپاش تێپەڕینی نزیکەی مانگ و نیوێک بەسەر پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراقدا، تا ئێستا هەرێم شاندى تەکنیکى نەناردووەتە بەغدا بۆ رێککەوتنى کۆتایی و ناردنى پارە لە بەغداوە.