سەردێڕ:

وێنە.. لە هەولێر تەرمی کوردێکی رۆژهەڵات دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2021-05-14

10820 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە تیمی پزیشکی فریاکەوتنی هەولێرەوە رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەکی کوردی رۆژهەڵات لە دوکانەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، کە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە گیانی لەدەستداوە.


سەرچاوەیەک لە تیمی پزیشکی فریاکەوتنی هەولێرەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو پیاوە چەند ساڵێکە لە هەولێر دەژی و لە گەڕەکی ٣٢ی پارک دوکانی هەبووە، دەشڵێت، هەر لە دوکانەکەیدا ماوەتەوە چونکە بە تەنیا بووە.

باسی لەوەشکرد، ١٩ رۆژ دەبێت دیار نەبووە و دوکانی نەکردووەتەوە، کە دواتر یەکێک لە هاوسێکانی هەستی بە بۆن کردووە لە نزیک دوکانەکەیدا.

راشیگەیاند، ئەو کەسە ناوی "جەعفەر سەعادەت" بووە و تەمەنی لە نێوان ٥٥ بۆ ٦٠ ساڵدا بووە، هیچ کەسوکارێکی لە کوردستانی باشوردا نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، دواتر تیمەکانی بەرگری شارستانی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ئەو هاوڵاتییەیان لە دوکانەکەی دەرهێنا و هاوسێکانیشی باس لەوەدەکەن، کە ئەو کەسە خۆی نەخۆشی لەگەڵدا بووە، بەو پێیەی شەکرەی هەبووە و تەنگەنەفەسیشی لەگەڵدا بووە پێشتر.

رزگار کۆچەر، هەولێر

No description available.
No description available.No description available.No description available.No description available.