سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەسەر ئەو خێزانەی هەولێر لە تورکیا هێرشکرایە سەریان

پارێزگاری هەولێر لەسەر رووداوەکە قسەدەکات
فۆتۆ: 
2021-05-14

17348 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی خێزانێکی خەڵکی شاری هەولێر بۆ گەشتکردن سەردانی شاری مێرسینی وڵاتی تورکیایان کرد و لەو شارەدا لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشیان کرایە سەر، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، دۆخی تەندروستی ئەندامانی ئەو خێزانە جێگیرە.


ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، "دۆخی تەندروستی ئەندامانی ئەو خێزانە کوردە جێگیرە کە لە تورکیا هێرشیان کراوەتەسەر و بۆ نەخۆشخانەی حکومی پارێزگای مێرسین گواستراونەتەوە."

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی هێرشیان کردبووە سەر ئەو خێزانە کوردە، دەستگیرکراون، دەشڵێت، "لە رێگەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بەدواچوون بۆ لێکۆڵینەوەکان دەکەین".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە شاری مێرسینی وڵاتی تورکیا هێرش کرایە سەر خێزانێکی شاری هەولێر کە بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی ئەو وڵاتەیان کردبوو و بەوهۆیەوە دوو ئەندامی ئەو خێزانە بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

لەسەر رووداوەکە، یەکێک لە شایەتحاڵەکان ئەوەی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لە ناوچەی بوزازی سەر بە شاری مێرسین ئۆتۆمبێلێکمان بینی کە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کرابووە سەر و بە بەرد لەسەری کوڕی ئەو خێزانە درابوو، کە تەمەنی ١٢ ساڵ بوو."

زانیاری نوێ لەسەر ئەو خێزانەی هەولێر لە تورکیا هێرشکرایە سەریان

دوای ئەوەی خێزانێکی خەڵکی شاری هەولێر بۆ گەشتکردن سەردانی شاری مێرسینی وڵاتی تورکیایان کرد و لەو شارەدا لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشیان کرایە سەر، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، دۆخی تەندروستی ئەندامانی ئەو خێزانە جێگیرە و سێ کەس لەسەر هێرشکردنەکە دەستگیرکراون.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە میدیاکانی راگەیاندووە، "دۆخی تەندروستی ئەندامانی ئەو خێزانە کوردە جێگیرە کە لە تورکیا هێرشیان کراوەتەسەر و بۆ نەخۆشخانەی حکومی پارێزگای مێرسین گواستراونەتەوە."

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکردووە، "سێ تاوانبارەی هێرشیان کردبووە سەر ئەو خێزانە کوردە، لە مێرسین دەستگیرکراون و ئێمەش لە رێگەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بەدواچوون بۆ لێکۆڵینەوەکان دەکەین".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە شاری مێرسینی وڵاتی تورکیا هێرش کرایە سەر خێزانێکی شاری هەولێر کە بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی ئەو وڵاتەیان کردبوو و بەوهۆیەوە دوو ئەندامی ئەو خێزانە بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

لەسەر رووداوەکە، یەکێک لە شایەتحاڵەکان ئەوەی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لە ناوچەی بوزازی سەر بە شاری مێرسین ئۆتۆمبێلێکمان بینی کە لەلایەن چوار کەسەوە هێرشی کرابووە سەر و بە بەرد لەسەری کوڕی ئەو خێزانە درابوو، کە تەمەنی ١٢ ساڵ بوو."