سەردێڕ:

لە هەرێم چاکبوونەوە لە کۆرۆنا دوو هێندەی توشبوونە

فۆتۆ: 
2021-05-14

959 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٥٣ حاڵەتی توشبوون، هەزار و ١١٤ حاڵەتی چاکبوونەوە و حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ژمارەی توشبووان بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٠٩ کەس، سلێمانی ١٢٤، دهۆک ١١٠، ١٠ کەس لە هەڵەبجە  توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەکاتێکدا، هەزار  و ١١٤ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٣٠٣ کەس، سلێمانی ٣٢٠، دهۆک ٣٢٦، هەشت هەڵەبجە، ٥٠ گەرمیان، حەوت راپەڕین، هاوکات، لە هەرچوار  پارێزگا و دوو ئیدارەکەی هەرێم، تەنیا حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٥٩ هەزار و ٨٩٠ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٤٢ هەزار و ٣٢١ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ١٤٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.