سەردێڕ:

خێزانێکی شاری هەولێر بۆ گەشتکردن چوونە تورکیا و هێرشیان کرایەسەر

پارێزگاری هەولێر لەسەر رووداوەکە قسەدەکات
فۆتۆ: 
2021-05-14

47240 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی خێزانێکی خەڵکی شاری هەولێر بۆ گەشتکردن سەردانی شاری مێرسینی وڵاتی تورکیا دەکەن لەو شارەدا لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرش دەکرێتە سەریان و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، "داوا دەکەین لە زووترین کاتدا په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێته‌وه‌."


لە شاری مێرسینی وڵاتی تورکیا هێرش کرایە سەر خێزانێکی شاری هەولێر کە بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی ئەو وڵاتەیان کردبوو و بەوهۆیەوە دوو ئەندامی ئەو خێزانە بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

هاوکات، یەکێک لە شایەتحاڵەکان ئەوەی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لە ناوچەی بوزازی سەر بە شاری مێرسین ئۆتۆمبێلێکمان بینی کە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کرابووە سەر و بە بەرد لەسەری کوڕی ئەو خێزانە درابوو، کە تەمەنی ١٢ ساڵ بوو."

لەسەر ئەو رووداوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، "داوا دەکەین لە زووترین کاتدا په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێته‌وه‌ و لە رێگەی یاساوە هۆکاری ئەو پەلاماردان و هێرشکردنە نامرۆڤانەیە بۆ سەر ئەو خێزانە یەکلابکرێتەوە و پەلاماردەر و تاوانباران بەسزای توندی یاسایی خۆیان بگەێنن."

باسی لەوەشکردووە، "داوا لە کونسوڵخانەی وڵاتی تورکیا لە هەولێر دەکەین، بە فەرمی بۆ رای گشتی روونکردنەوە بدات و هۆکاری پەلاماردان و هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانی ئێمە لە وڵاتەکەیان روونبکاتەوە."

خێزانێکی شاری هەولێر بۆ گەشتکردن چوونە تورکیا و هێرشیان کرایەسەر

دوای ئەوەی خێزانێکی خەڵکی شاری هەولێر بۆ گەشتکردن سەردانی شاری مێرسینی وڵاتی تورکیا دەکەن لەو شارەدا لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرش دەکرێتە سەریان و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، "داوا دەکەین لە زووترین کاتدا په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێته‌وه‌."

شاری مێرسینی وڵاتی تورکیا هێرش کرایە سەر خێزانێکی شاری هەولێر کە بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی ئەو وڵاتەیان کردبوو و بەوهۆیەوە دوو ئەندامی ئەو خێزانە بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

یەکێک لە شایەتحاڵەکان ئەوەی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لە ناوچەی بوزازی سەر بە شاری مێرسی ئۆتۆمبێلێکمان بینی کە لەلایەن چوار کەسەوە هێرشی کراوەتەسەر و بە بەرد لەسەری کوڕی ئەو خێزانە درابوو، کە تەمەنی ١٢ ساڵ بوو."

لەسەر ئەو رووداوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، "داوا دەکەین لە زووترین کاتدا په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێته‌وه‌ و لە رێگەی یاساوە هۆکاری ئەو پەلاماردان و هێرشکردنە نامرۆڤانەیە بۆ سەر ئەو خێزانە یەکلابکرێتەوە و پەلاماردەر و تاوانباران بەسزای توندی یاسایی خۆیان بگەێنن."

باسی لەوەشکردووە، "داوا لە کونسڵخانەی وڵاتی تورکیا لە هەولێر دەکەین، بە فەرمی بۆ رای گشتی روونکردنەوە بدات و هۆکاری پەلاماردان و هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانی ئێمە لە وڵاتەکەیان روونبکاتەوە."