سەردێڕ:

​بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە لە ئیندەنوسیا روویدا ​

فۆتۆ: 
2021-05-14

744 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئیندەنوسیا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە بە پلەی رێختەر لە باکوری رۆژهەڵاتی ئیندەنوسیا روویداوە. ​


ناوەندی بومەلەرزەزانی و کەشناسی ئیندەنوسیا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە دوورگەی سوماراتای لە باکوری رۆهەڵاتی ئیندۆنوسیا روویداوە و تا ئێستاش ئاماری زیانە گیانی و مادییەکان ئاشکرانەکراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەترەوە بووە و هیچ ئاماژەیەکی دروستبوونی تسۆنامی بەهۆی بومەلەرزەکەوە نییە.

لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤یشدا، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٩.١ پلە بە پلەی رێختەر، کەناراوەکانی دوورگەی سوماراتای لە ئیندۆنوسیا روویدا و ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی تسۆنامییەک و لەئەنجامیشدا ٢٣٠ هەزار کەس لە ئیندەنوسیا، سریلانکا، هندستان، تایلەند و نۆ وڵاتی دیکە گیانیان لەدەستدا و سەدان هەزار کەسی دیکەش ئاوارە بوون.

بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە و بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێرزەوییەوە دروستدەبێت، لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.