سەردێڕ:

كونسوڵخانه‌ی فەڕه‌نسا: دەبێت هەرێم و بەغدا هەماهەنگییەکانیان قوڵتر بکەنەوە

بەهۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکەوە پەیامێکیان بڵاوکردەوە
فۆتۆ: 
2021-05-14

2666 جار خوێندراوەتەوە

كونسوڵخانه‌ی فەڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر په‌یامێكی له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ک له ‌هێرشێكی داعشدا بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت، پێویست ده‌كات هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم هه‌ماهه‌نگییان قوڵتر بكه‌نه‌وه‌.


كونسوڵخانه‌ی گشتی فەڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر له ‌په‌یامێكدا باسی لەوەکردووە، "سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ دوای برینداربوونی له‌ هێرشێكی داعشدا لە کفری کۆچی دواییکرد و كونسوڵخانه‌ی گشتی فەڕه‌نسا هاوسۆزی خۆی بۆ هه‌ڤاڵه‌ برینداره‌كانی ده‌خوازێت."

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "جه‌نگی داعش جه‌نگی هاوبه‌شی ئێمه‌یه‌، پێویست ده‌كات كه‌ هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگییان قوڵتر بكه‌نه‌وه‌ له‌پێناو ته‌ناهی هه‌موو عێراقییه‌كان."

لە شه‌وی ١١ی ئه‌م مانگه‌دا، لە هێرشێکی داعشدا لە سنوری کفری داعش هێرشیکرد و لەو شەڕەدا پێشمەرگەیەک دوای ئەوەی بریندار بوو گیانی لەدەستدا.

May be an image of text