سەردێڕ:

پلەکانی گەرمی لە ئەمڕۆ و سبەینێدا چۆن دەبێت؟

فۆتۆ: 
2021-05-14

4293 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی هەرێم هەور و پەڵە هەور دەبێت، دەشڵێت، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەزۆربەی ناوچەکاندا.


ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٧ پلە و نزمترین ٢٦ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٥ بە ٢٣ پلە دەبێت و دھۆک ٣٩ بە ٢٣ پلە دەبێت و کەرکوک ٣٩ بە ٢٦ پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٣٦ پلە و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٥ بە ٢٢ پلە، دھۆک ٣٨ بە ٢٢ دەبێت، لە کەرکوکیش ٣٩ بە ٢٥ پلە دەبێت.