سەردێڕ:

چیرۆکی ئەو پێشمەرگەیەی دەوترێت بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

فۆتۆ: 
2021-05-13

15135 جار خوێندراوەتەوە

لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، بە وتەی شایەتحاڵەکانی رووداوەکە، پێشمەرگەیەک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ئەو شایەتحاڵانە دەڵێن، ئەو پێشمەرگەیە بەهۆی هەژارییەوە ماوەیەک کرێکاریی کردووە.


بەپێی زانیارییەکان ئەو پێشمەرگەیە تەمەنی ٣٣ ساڵ بووە و لە شاری سلێمانی ژیاوە، دەشڵێن کە پێشتر ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی منداڵ بووە، بەڵام لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.

هاوکات، بەشێک لە پسپۆڕانى دەرونیش هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن بۆ ئەو نا ئارامیە سیاسی و ئابورییە دەگێڕنەوە، کە هاوڵاتیانی هەرێمی تێدایە.

ماوەیەکە حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمدا روویان لەزیادبوون کردووە، بە جۆرێک کەم رۆژ هەیە رووداێکی لەو جۆرەی تێدا تۆمارنەکرێت.

شارەزایان هۆکاری زیادبوونی ئەو حاڵەتانە بۆ ناسەقامگیری دۆخی ئابوری هاوڵاتیان و نەبوونی هەلی کار و خراپی گوزەران و پەککەوتنی چەند سێکتەرێکی ژیان؛ لە ناویشیاندا پەروەردە، دەگەڕێننەوە.