سەردێڕ:

کچی یەکێک لە سزادراوانی بادینان: دەمانویست سەرۆکی حکومەت تەلەفۆنى بۆ ئێمەش بکردایە​

فۆتۆ: 
2021-05-13

6558 جار خوێندراوەتەوە

منداڵێکی یەکێک لە سزادراوەکانى بادینان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، سەرۆکی حکومەت تەلەفۆنى بۆ خێزان و منداڵانى شەهیدەکان کرد، دەیانویست تەلەفۆنى بۆ ئەوانیش بکردایە تا داوایان لێبکردایە باوکیان ئازاد بکات.


بەناز شڤان کچی شڤان سەعید یەکێک لە سزادراوانى بادینان لە یەکەم رۆژی جەژندا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، باوکی ئەو و هاوڕێکانیشی بێتاوانن و دەیەوێت بە زووترین کات ئازادبکرێن.

بەناز شڤان دەشڵێت، تەنیا داواکاری ئەوان ئازاکردنی باوکیانە، چونکە بۆشاییەکی گەورەی لە ماڵیاندا دروستکردووە.

دوێنێ، پێگەی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، گرتەیەکی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ڤیدیۆکە مەسرور بارزانی لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە قسەی لەگەڵ منداڵی چەند پێشمەرگەیەکی شەهیددا دەکرد.

رۆژی ٦ی ئەم مانگە، سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای تاوانەکانی هەولێری بە سزای شەش ساڵ زیندانيكردن بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان پەسەندكرد.