سەردێڕ:

تەنها لەماوەی دوو کاتژمێردا؛ زیاتر لە ١٥ هەزار سەرپێچی بەکارنەهێنانی ماسك تۆمارکراوە

فۆتۆ: 
2021-05-13

3214 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان لە زاری وەزارەتی ناوخۆی میسرەوە بڵاویانکردووە، تەنها لە دوو کاتژمێری یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا بەهۆی بەکارنەهێنانی ماسکەوە ١٥ هەزار و ٧٧٢ سەرپێچی تۆمارکراوە.


ئاماژەی بەوەشداوە، غەرامەی ١٥ هەزار و ٦٧٣ کەس کراوە، ٤٩ کەسیش رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و دوو هەزار و ٦٥٤ کەسیش ئازادکراوە، ٣٧٠ کەسیش پەیوەستی قەدەغەی هاتوچۆ نەبوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان وەزارەتی ناوخۆ هەستاوە بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، شارەزایان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە هاوڵاتییان کردووە، ماسک بەکاربهێنن بۆ رێگریکردن لە توشبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ئەمڕۆش لە چەندین وڵاتی موسوڵمان نشیندا یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بوو و لە هەندێک وڵاتاندا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیاندرا، ئەوەش بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.