سەردێڕ:

مەسرور بارزانی بەڵێنێک لەبارەی زەوییەکانی ٨ی حەسارۆکەوە دەدات

فۆتۆ: 
2021-05-12

2834 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە سەردانێکیدا بۆ زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک لە هەولێر رایگەیاند، چی زووە مۆڵەت و رێگەپێدانیان بۆ دروستکردنی بینا پێبدرێت.


ئەمڕۆ لە سەردانێکیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک رایگەیاند، کە دەبێت لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەکانیان چارەسەر بکرێت و مۆڵەتی بیناکردنیان پێبدرێت، دەشێت، ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێمیشە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو زەوییانە بەپێی پلان دەستپێبکات.

مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، کە حکومەت هەوڵدەدات لە شوێنەکانی تریش ئەگەر کێشەی هاوشێوە هەبێت زوو حکومەت چارەسەر بکات و خزمەتگوازریی پێ بگەیەنێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا، خاوەن زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک، چەندین جار گردبوونەتەوە و داوای خزمەتگوزار پێدانی مۆڵەتیانکردوە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەویەکانیان.