سەردێڕ:

مەرجە نوێیەکانی واتسئەپ چین؟

فۆتۆ: 
2021-05-12

3364 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فەیسبووکی خاوەنداری واتسئەپ بۆ چاتکردن رایگەیاند، لە ١٥ی ئایارەوە ھەر بەکارھێنەرێک مەرجەنوێیەکانی ئەپەکە قەبوڵنەکات ئەوا ناتوانێت بەردەوامبێت لەبەکارھێنانی ئەو ئەپە، دەشڵێت، " نوێکردنەوەکە زانیاری روون و شەفاف لەخۆی دەگرێت لەبارەی چۆنیەتی کۆکردنەوە و بەکارھێنانی زانیاری کەسی بەکارھێنەرەوە".



لەم قۆناغەدا کاتێک بەکارھێنەر پەڕەی سەرەکی ئەپەکە دەکاتەوە ناچاردەکرێن پەنجە لەسەر دوگمەی قەبوڵکردن داگرن تا بتوانن پابەندی مەرجەنوێیەکانبن و بەردەوامبن لەبەکارھێنانی ئەپەکە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک ئەو بەکارھێنەرانەی مەرجە نوێیەکانی واستئەپیان قەبوڵنەکردووە دەتوانن پەیوەندیکردن و نامەگۆڕینەوە بەکاربھێنن.
ھاوکات، کۆمپانیای فەیسبووک ھۆشداریدایە بەکارھێنەرانی کە ئەو ھەفتانەی وەک مۆڵەت دراونەتە بەکارھێنانی واستەئەپ چەند ھەفتەیەکی کەمن و تایبەتمەندێتییەکانیشی سنوردارن، ھەربۆیە پاش تەواوبوونی ماوەکە ئەگەر بەکارھێنەر مەرجەکان وەرنەگرێت ئەوا راستەوخۆ بەکارھێنانی ئەپەکە لە پەیوەندیکردنی تەلەفۆنی و نامەگۆڕینەوەکانیان دەوەستێت
.
بەگوێرەی رێنماییەکان، لەم قۆناغەدا بەکارھێنەر تەنھا دوو بژاردەی لەبەردەمدا دەبێت یان  مەرجەکان وەردەگرێت یان بەتەواوەتی ئەپەکەی لەکاردەکەوێت و مافی بەشداریکردن و بەکارھێنانی نامێنێت
.
پێشتر و لەمانگی شوباتدا نوێکردنەوەی مەرجەکانی بەکارھێنانی ئەپی واتسئەپی بڵاوکردەوە، ئەمەش ژمارەیەکی زۆر لە بەکارھێنانی ناچارکرد ئەپەکانی "سیگناڵ" و "تێلیگرام" وەک جێگرەوەی واستئەپ بەکارھێنن لەترسی ئەوەی مەرجە نوێیەکان کاریگەری ھەبێت بابەتە کەسی و تایبەتەکانیان
.
ھاوکات، بەکارھێنەران ترسی ئەوەیان ھەیە مافی خوێندنەوەی نامەکان و ئاڵوگۆڕی زانیارییەکانیان لە فەیسبووکیش بگرێتەوە، چونکە فەیسبووک ھەڵمەتێکی بانگەشەی دەستپێکرد تیایدا مەرجە نوێیەکانی بڵاوکردەوە کە کاریگەریان لەسەر بەکارھێنەرانی دەبێت لەسەر گۆڕینەوەی نامەکانیان بۆ کۆمپانیاکانی دیکە لە رێگەی واستئەپەوە
.
ئەمە لەکاتێدایە، لە ١٦ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ کۆمپانیای واتسئەپ بڕیاری راگرتنی سیاسەتەکانی لەبارەی پاراستن و ھەڵگرتنی زانیاری و داتای بەکارھێنەرانیەوە تا ١٥ی ئایار راگەیاند
.






‌بەپەلە