سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت

فۆتۆ: 
2021-05-08

2883 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات، دەشڵێت، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.


بە گوێرە هەندێ لە پێشبینییەکان چاوەڕێدەکرێت لە رۆژانی جەژندا لە هەرێمی کوردستان باران ببارێت.

ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٤ پلە و نزمترین ٢١ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٢ بە ١٩ پلە دەبێت و دھۆک ٣٤ بە ١٨ پلە دەبێت و کەرکوک ٣٥ بە ٢٣ پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٣٥ پلە و نزمترین ٢٢ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٤ بە ٢١ پلە، دھۆک ٣٥ بە ٢٠ دەبێت، لە کەرکوکیش ٣٧ بە ٢٤ پلە دەبێت.