سەردێڕ:

حەوت هەڵە لەکاتی ڕۆژوشکاندندا ئازاری گەدە دروست دەکەن

فۆتۆ: 
2021-05-06

5190 جار خوێندراوەتەوە

​بەشێک لە ڕۆژووان بەهۆی خراپی شکاندنی ڕۆژووەکەیان و هەڵبژرانی خواردنی قورس و چەور، توشی ئاوسان و غازاتی سک و ئازاری گەدە دەبنەوە، تەنانەت زۆرکات هەست بە ماندوێتی و خەواڵویش دەکەن.


عاسم ئیبراهیم نوسەر و شارەزای بواری خۆراک و ڕاهێنەری لەشجوانی، ئاماژەی بەو هەڵانە کردووە کە بەشێک لە ڕۆژووان لە ماوەی شکاندنی ڕۆژووەکەیان و خواردنی ئێوارەدا ئەنجامی دەدەن و ڕوبەڕووی ئازاری گەدە و ئاوسانی سک دەبنەوە.

١.خواردنەوەی شەربەت پێش خواردنی ئێوارە.

٢.زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی ئاودا لە کاتی ڕۆژووشکاندندا.

٣.ڕاستەوخۆ لەدوای نانخواردن وەرزش بکرێت.

٤.خواردنەکە بەخێرایی بخورێت و بەباشی نەجورێت.

٥.لە پێش و دوای نانخواردنی ئێوارە شیرینی بخورێت.

٦.ئەو خۆراکانە بخورێن کەبڕێکی زۆر خوێیان تێدایە.

٧.زیادەرەویکردن لە خواردنی مۆزدا لە کاتی بانگی ئێوارەوە تاکو پارشێو.