سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر بە کچان و ژنان و ئه‌مه‌ دواکەوتووییە

فۆتۆ: 
2021-05-05

3243 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە دەستدرێژی و توندوتیژی بەرامبەر بە کچان و ژنان نیگەرانە و دەشڵێت، "ئەمە دواکەوتووییە."


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، "نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر بە کچان و ژنان لە کوردستان، ئه‌مه‌ دواکەوتووییە و دژی بەها بەرزەکانی کۆمەڵگەکەمانە."

مەسرور بارزانی دەشڵێت، سوورن لەسەر کاکردن بۆ کۆتاییهێنان بەم دیاردەیە.

ماوەیەکە رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمدا روویان لە زیادبوون کردووە و هاوڵاتیان بۆ یاکلاکردنەوەی کێشەکانیان پەنادەبەنە بەر بەکارهێنانی چەک، شارەزایانیش بەشێکی هۆکارەکەی بۆ خراپی دۆخی ئابوری و ناسەقامگیری وڵات و خراپی کەرتی پەروەردە و پەککەوتنی چەند کایەیەکی ژیان دەگەڕێننەوە.