سەردێڕ:

سەرۆکی ئیسرائیل ئۆپۆزسیۆنی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد

فۆتۆ: 
2021-05-05

2864 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئەو وڵاتە نەیتوانی حکومەت پێك بهێنێت، سەرۆکی وڵاتەکە یائیر لابیدی ئۆپۆزسیۆنی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد لە ماوەی چوار هەفتەدا.


میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، رۆوڤین ریڤلین، سەرۆکی ئیسرائیل ئۆپۆزسیۆنی ناتانیاهۆی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد، ئاماژەیان بەوەشداوە، لابید، لە کۆی دەنگی ١٢٠ پەرلەمانتار، ٥٦ دەنگی بەدەستهێناوە و لەهەڵبژاردنە گشتیەکانیشدا پلەی دووەم بووە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ناتانیاهۆ، کارنامەی پێکهێنانی حکومەتی گەڕاندووەتەوە بۆ سەرۆکی وڵات.

باسیان لەوەشکردووە، سەرۆکی ئیسرائیل لە کەناڵی فەرمی وڵاتەکدا رایگەیاندووە، ''زۆر ئاشکرایە ئاڵەنگاری زۆر لەبەردەمی لابید هەیە، بەڵام توانای پێکهێنانی حکومەتی هەیە."

میدیاکان راشیانگەیاندووە، بەپێی ده‌ستوری ئیسرائیل، له‌کاتی شكستھێنانی لابید لە پێكھێنانی حكومەتدا لە ماوەی چوار هەفتەدا، سەرۆك دەتوانێت داوا لە پەرلەمان بكات، لە ماوه‌ی سێ ھەفتەی تردا كاندیدێكی تر بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت و لەکاتی شکستهێنانی پەرلەمان لەو کارەدا ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدرێت.

 


ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا ئەمە چوارەمین هەڵبژاردنی ئیسرائیلە، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی زۆرینەی کورسییەکان لەلایەن حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکنەکەوتن.