سەردێڕ:

محەمەد حەکیم: یاسای هەڵبژاردن حزبە بچوکەکانی خستووەتە بەردەم لە ناوچوون

فۆتۆ: 
2021-05-05

1768 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نى باڵاى كۆمه‌ڵى دادگه‌ری کوردستان رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەکم لانییە هاوسەرۆکانی یەکێتی قاچاخچێتی بکەن لە خاڵە سنورییەکان و ئیشی پەرلەمانتارە بەدواداچوونی بۆ بکات.


محەمەد حەکیم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى باڵاى كۆمه‌ڵى دادگه‌ری کوردستان لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا راشیگەیاند، یاسای هەڵبژاردن حزبە بچوکەکانی خستووەتە بەردەم لە ناوچوون، واشیکردووە حزبە بچوکەکان لەگەڵ حزبە گەورەکان هاوپەیمانی دروستبکەن

ئەوەشی خستەڕوو، گفتوگۆ و دانیشتنیان لەگەڵ یەکێتی هەبووە لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە و دانیشتنی تریشیان دەبێت، ئەگەری هەیە لەگەڵ پارتیش دابنیشین و لێکتێگەیشتنیان هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومڕانی هەرێم زیاتر بەدەست پارتییەوە و ئەو بەرپرسە داهاتی خاڵە سنورییەکان و  نەوت یەکێتی رەخنەی کەمتر بەردەکەوێت لە پارتی.

کۆمەڵی دادگە‌ری کوردستان؛ بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتیدا هەیە و چاوەروان دەکات دوو کورسی لە سنوری سلێمانی بە دەستبهێنێت، هاوکات، لە هە‌ولێر عەبدولستار مە‌جیدیشی کاندید کردووە و چاوی لەسەر ئەوەیە لە هەولێریش كاندیدێكی دەربچێت.

بۆ بینینی تەواوی بەرنامەکە کلیک بکە