سەردێڕ:

ئیسماعیل نامیق: نەوەی نوێ ئۆپۆزسیۆنی راستەقینەیە

فۆتۆ: 
2021-05-05

4296 جار خوێندراوەتەوە

ئیسماعیل نامیق رایگەیاند، "جوڵانەوەی نەوەی نوێ ھەڵگری ناوی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینەیە"، دەشڵێت، گۆڕان بە تەواوەتی لە سیاسەتدا شکستی ھێناوە.



ئیسماعیل نامیق مامۆستای زانکۆ لە میانەی بەشداریکردنی لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "حزبەکانی دەسەڵات دەیانەوێت وای نیشان بدەن، کە ئەنجامی ھەڵبژاردن بەدەست ئەوانە، بەڵام ئەگەر ھاوڵاتیان بەشداری دەنگدان بکەن رێگر دەبێت لەکەمکردنەوەی ساختەکردن." 

ئیسماعیل نامیق باسی لەوەشکردووە، "جوڵانەوەی نەوەی نوێ ھەڵگری ناوی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینەیە و بەھێزە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "نابێت خەڵک ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان وەک گۆڕانەکەی جاران سەریربکات، چونکە ئەو حزبە شکستی تەواوی ھێناوە لە سیاسەتدا"، دەشڵێت، "بزوتنەوەی گۆڕان لەبری ئەوەی لەگەڵ خەڵکدا بێت لە نێوان حزبەکاندا ئەم بەر و ئەوبەر دەکات."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێدەچێت حزبەکانی دەسەڵات پێیان خۆشبێت خەڵک بەشداری دەنگدان نەکەن بۆ ئەوەی دەرفەتی ساختەکاری زیاتر بێت." 

لەبارەی سەردانی سەرۆکی ھەرێم بۆلای بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان دەڵێت، "سەردانەکە بۆ دەستور نیە و سەردانێکی سیاسیە."