سەردێڕ:

جوتیارێک بە هەڵە سنوری نێوان فەرەنسا و بەلجیکا دەگۆڕێت

فۆتۆ: 
2021-05-05

6136 جار خوێندراوەتەوە

جوتیارێکی بەلجیکی، لەکاتێکدا سەرقاڵی کێڵانی زەوییەکەی دەبێت، بەهەڵە و بەبێ مەبەست بەردێک لەسەر رێگای تراکتۆرەکەی لادەبات و دەیخاتە سنوری فەرەنساوە، بەڵام ئەم بەردە بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠٠ ساڵە سنور دیاریکەری نێوان فەرەنسا و بەلجیکایە.


جوتیارەکە بەردە سنورییەکەی بە درێژایی ٢.٢٩ مەتر خستووەتە ناو سنوری فەرەنساوە و بەمەش، بەئەندازەی ئەو پانتاییە، سنوری بەلجیکا زیاد و سنوری فەرەنساش، کەمیکردووە.

لەبارەی گۆڕینی شوێنی بەردەکەشەوە، دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی بەلجیکا بەنیازن پەیوەندی بە جوتیارەکەوە بکەن بەمەبەستی گەڕانەوەی بەردەکە بۆ شوێنی بنەڕەتی خۆی، هاوکات، لەبری ئەوەی ببێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشە و ناکۆکی، هەردوو وڵاتەکە بە پێکەنین و خەندەوە، باسیان لەرووداوەکە کردووە.

هاوکات، دەیڤید لاڤاکۆس ئەنجومەنی گوندی "ئێرکویڵینس" کە جوتیارەکە خەڵکی گوندەکەیەتی بە پێکەنینەوە باسی لەوەکردووە، "خۆشحاڵم کە ئەو جوتیارە سنوری بەلجیکای گەورەکردووە و سنوری فەرەنسای بچووک کردووەتەوە، ئەمەش بیرۆکەیەکی خراپ نییە، بەڵام ئەنجومەنی گوندی بۆوسینگنس پەسەندی ناکات".

لەئەگەری رازینەبوونی جوتیارەکەش بەو داواکارییە، ئەوا دۆسییەکە دەبرێتە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا و تیایدا کار بە رێککەوتننامەی سنوریی نێوان بەلجیکا و فەرەنسا، کەمێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٣٠ دەگەڕێتەوە، دەکرێت.

 

No description available.

No description available.

مێژووی بەردەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨١٩، کاتێک بۆ یەکەم جار سنوری نێوان سنووری نێوان فەرەنسا و بەلجیکا دەستنیشناکرا

سنوری نێوان بەلجیکا و فەرەنسا، کە درێژییەکەی ٦٢٠ کیلۆمەترە، لەساڵی ١٨٢٠دا و لەژێر رێککەوتننامەی "کۆرتریجک" بۆ یەکەم جار جێگیرکرا، ئەمەش دوای تێکشکانی ناپلیۆن لە واترلۆ.

نەورەس غەریب