سەردێڕ:

خوێندکارانی بەشەناوخۆییەک لە هەولێر گرفتی نەبوونی کارەبایان هەیە

فۆتۆ: 
2021-05-04

1356 جار خوێندراوەتەوە

خوێنکارانی بەشەناوخۆیی ١٨ی شوباتی کچان لە هەولێر گرفتنی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییەکانیان هەیە.


ئەو خوێنکارانە بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوەکرد، کە گرفتی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان بە گشتی و کارەبایان بە تایبەتی هەیە، باسیان لەوەشکرد، بەهۆی نەبوونی کارەباوە خوێندکاران لەم کەشەگەرمایە و مانگی رەمەزاندا، ناتوانن بە رێکی ئەرکەکانی زانکۆیان جێبەجێبکەن.

ئەو خوێندکارانە دەڵێن، بەهۆی گەرماوە هۆڵەکانی بەشەناوخۆییەکە چۆڵن و خوێندکار ناتوانێت بەهۆی گەرماوە لەو هۆڵانەدا بێت، گرفتی ئەوەیان هەیە، کە نەبوونی خزمەتگوزاری بووەتە لەمپەرێک لەبەردەم ئەواندا، لە بەجێهێنانی ئەرکەکانیان و لە ئێستاشدا کە مانگی رەمەزانە و کەشوهەواش بەرەو گەرم بوون دەچێت دۆخی ئەوانی قورسترکردووە، دەڵێن، کە لە کاتژمێر ١ی شەوەوە تاوەکو ٦ی ئێوارە کارەبایان نییە.

گرفتی کەمی خزمەتگوزاری لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمدا نوێ نییە و خوێندکاران بەردەوام گرفتیان لەگەڵ نەبوونی کارەبا، سیستمی ساردی و گەرمی، نەبوونی ئاوی گەرم لە زستاناندا و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە هەیە.