سەردێڕ:

کەشتیەکی گەورەی بۆشایی ئاسمان کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەر زەوی دەکەوێت

فۆتۆ: 
2021-05-04

57793 جار خوێندراوەتەوە

کەشتیەکی گەورەی بۆشای ئاسمان کە لە ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە لایەن چینەوە نێردرایە بۆشایی ئاسمان، لە کۆنترۆڵ دەرچووە و شارەزایان دەڵێن کە پێدەچیت چەندین پارچەی شکاوی بەر زەوی بکەوێت لە ماوەی داهاتودا.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی abc.net.au، کەشتیەکی گەورەی چینی بە ناوی CZ-5B لە بۆشای ئاسماندا لە کۆنترۆڵ دەرچووە و پێدەچێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا تێکبشکێت و مەترسی ئەوە هەیە کە چەند پارچەیەکی گەورەی کەشتیەکە بەرەو زەوی بگەڕێتەوە کە کێشیان چەند تۆنێک ببێت، شارەزایان باسیان لەوە کردووە کە مەحاڵە بتوانن شوێنی تەواوەتی کەوتنە خوارەوەی پارچەکانی کەشتیەکە دیاری بکەن.

کەوتنە خوارەوەی پارچەکان دەکرێت لە هەر شوێنیکی سەر زەوی بێت، هەر لە باکوری شاری نیۆڕکەوە بۆ شاری مەدرید و بەیجین و بەشی باشوور باشوری چیلی وتەنانەت نیوزلاندیش، کەشتیەکە لەلایەن وڵاتی چینەوە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەرەو بۆشایی نێردرا، بەڵام لە بۆشایی ئاسماندا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و پێدەچێت بتەقێتەوە.

ئەم ڕووداوە بە نزیکەیی لە دوای ساڵێک لە کەوتنە خوارەوەی مووشەکێکی دیکەی هاوشێوەی چینی دێت لە زەریای ئەتڵەسیدا، لەو کاتەدا شارەزایان ئاماژەیان بەوەدا کە ئەوە یەکێک بووە لە گەورەترین پارچەی کەشتیەکی ئاسمانی کە هەتا ئێستا بەر زەوی کەوتبێت.

ناردنی کەشتیەکە بۆ ئەوە بوو ببێتە ناوەندێکی بۆشایی چینی لە دەرەوەی زەوی و چەند کەشتیوانێکی بۆشایی لەوێ نیشتەجێ بکرێن، بەڵام لە کۆنترۆڵ دەرچووە و نەتوانراوە لە خولگەکەی لە دەرەوەی زەوی جێگیر بکرێت.