سەردێڕ:

سکرتێری باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران لە رووداوێکدا گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-05-04

2956 جار خوێندراوەتەوە

​سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران لە رووداوێکدا گیانی لەدەستدا، بەرپرسانی ئێرانیش دەڵێن، دیار نییە ئەو ژنە خۆی کوشتوە یان لە بینای باڵیۆزخانەکە بەربووەتە خوارەوە.


میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، دوای بەربوونەوەی لە بینای باڵیۆزخانەکە، سکرتێری باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران گیانی لەدەستداوە.

میدیاکان، وردەکارییان لەسەر ڕووداوەکە بڵاونەکردوەتەوە، تەنیا باسیان لەوە کردوە، ئەو ژنە تەمەنی ٥٠ ساڵە.

هاوکات، موجتەبا خالیدی وتەبێژی فریاکەوتنی تاران، رایگەیاندووە، سەرەتا وایانزنیوە پیاوێکە و مردوە، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوتووە و ژنێکە و سکرتێری باڵیۆزخانەی سویسرایە، دەشڵێت، پێشتر مردوە و درەنگ بە رووداوەکە زانراوە.

لە دوای ساڵی ١٩٧٩ و تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، سویسرا هەمیشە هەوڵی نزیکردنەوەی ئەو دوو وڵاتەی داوە.