سەردێڕ:

هۆکاری دواکەوتنی پشکی هەرێم ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2021-05-04

13151 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆکاری دواکەوتنی ناردنی پارە بۆ هەرێم ئاشکرادەکات


بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تەنها بە هۆکاری هونەریی و تەکنیکی پشکی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری نە ناردنی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق پەیوسته بە ماددەی ١١ی پڕۆژەیاساکەوە، چونکە هەردوولا رێککەوتون لەسەر دروستکردنی لیژنەیەکی تەکنیکی و هونەری لەبارەی داهاتی نەوت و نانەوتی.

ئەحمەد سەفار دەشڵێت، دواکەوتنەکە تەنها لەبەر هۆکاری هونەری و تەکنیکیە ئەگەرنا بڕیارەکە لە ١ی مانگی رابردوەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و پێویست بوو چەند لیژنەیەک لە هەرێمی کوردستانەوە بچێتە بەغدا لەسەر دیاریکردنی داهاتی هەرێم.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پشکى هەرێم لە بودجەی عێراق بە لەسەدا ١٢ و پۆینت ٦٧ دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتى هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخى سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنى نیوەی لە داهاتی خاڵە سنورییەکان.