سەردێڕ:

توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم دابەزی

فۆتۆ: 
2021-05-04

13770 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج هەزار و ٣٣٨ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا و ٣١ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق تۆمارکراوە، هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا لە هەرێمی کوردستانیش، ٨٠٥ حاڵەتی چاکبوونەوە و ١١ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە پارێزگاکاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق، پێنج هەزار و ٣٣٨ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و پێنج هەزار و ٩٤٩ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، هاوکات، ٣١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیشدا هاتووە، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە هەر چوار پارێزگا و دوو ئیدارەکەی هەرێم، ٨٠٥ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و هەزار و ٢٩٥ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەسەرانسەری هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەشاری وهانی چین، تا ئێستا لە عێراق ١٠ ملیۆن و ٨٦١ هەزار و ٤١ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ٩٧١ هەزار و ٧٩٣ کەس چاکبوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٦٠٨ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.