سەردێڕ:

شاندێکی باڵای ئەمریکا لە بەغدان و لەگەڵ کازمیدا کۆبوونەوە

برێت مەکگۆرک سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات
فۆتۆ: 
2021-05-04

3217 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک بەسەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە پێشوازیان لێکراوە.


نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بە هاوەڵی دێریک شۆڵیت راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە و جۆی هید یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دانا سترۆڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتنە بەغدادی پایتەختی عێراق و لە لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانەوە پێشوازیان لێکرا.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەیەکیاندا لەبارەی هەماهەنگی و هاریکاری  و کاری هاوبەش لە بوارە جیاوازەکان گفتوگۆیان کردووە.

ئەوەش هاتووە، پێداگرییانکرد لەسەر چالاککردنی بڕیارەکانی رێککەوتنی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا بەتایبەتی بابەتەکانی کشانەوەی سوپای ئەمریکا و پەرەپێدانی هاوکاری کردن و فراوانکردنی بواری بازرگانی و کەلتوری و ئابوری.

me_ga.php?id=17927

هاوکات، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە تویتەر نووسیوویەتی، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار شاندێکی گرنگ لە ئیداره‌ی نوێی ئەمریکی، کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانیی لە عێراق دەبن، کە زۆربەی هێزە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ هاوکارییدان و پشتیوانی لە هاوپەیمانی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات دەکەن.

هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەشداوە، لە بەرژەوەندییاندا نییە کە ئەرکی شاندەکە تەنها دڵنەوایی بێت بۆ سیاسەتەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، وتووشیەتی، "راشکاویی گرنگ و بایاخدارە."

ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ١٠٠ رۆژ بەسەر دەستبەکاربوونی ئیدارەی بایدندا تێدەپەڕێت و ئەمە بە یەکەم سەردانی فەرمی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا دادەنرێت بۆ عێراق.