سەردێڕ:

ئایا نەوزاد هادی بووە بە راوێژکاری کازمی؟

فۆتۆ: 
2021-05-04

12426 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە نوسینگەی نەوزاد هادی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە ئێستا نەوزاد هادی لە بەغدایە و بەپێی زانیارییەکانیش، وەک راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستبەکاردەبێت.


چاوگێک لە نوسینگەی نەوزاد هادی پارێزگاری پێشووی هەولێر و راوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا نەوزاد هادی لە بەغدایە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، هۆکاری چوونی نەوزاد هادی بۆ بەغدا ئەوەیە، کە وەک راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان و رێگاوبان و نیشتەجێبوون بە پلەی وەزیر دەستبەکاردەبێت.

نەوزاد ھادی؛ لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٣ی ھەولێرە و لە ساڵی ٢٠٠٤ تاوەکو ٢٠١٩، پارێزگاری ھەولێر بووە و لە دوای ئەوەشەوە، تا ئێستا وەک راوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەکاردابووە.

هێرش قادر، هەولێر