سەردێڕ:

لە سلێمانی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا

فۆتۆ: 
2021-05-04

32906 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکان لە قائیمقامەتی سلێمانی رایگەیاند، نرخی کرێی ئەمپێرێک ئه‌م مانگه‌ له‌ نێوان دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و ٥٠٠ دیناره‌، دەشڵێت، خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.


لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکان بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی چوار (نیسان)ـی ‌به ٣٨ دینار بۆ یه‌ک کاتژمێر/ئه‌مپێر كاركردن دیاریكرد‌.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ کاتژمێرە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ک ئه‌مپێر كاره‌بای موۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌م مانگه‌ له‌ نێوان دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و ٥٠٠ دیناره‌.

دەشڵێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موۆلیده‌كان، نرخی ئه‌مپێرێک كاره‌بای مۆلیده‌ لە گه‌ڕه‌كێک بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەبای موۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی پێنج تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان پێدانی كاره‌بای موۆلیده‌ له ‌کاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ بۆ کاتژمێر ٤ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت.

باسی لەوەشکردووە، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه‌ بۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی ١٠ خولەک كاریان پێبكرێت، به‌ڵام له ‌دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.