سەردێڕ:

پارێزەری دۆسیەی سزادراوانی بادینان: تا ئێستا هیچ بڕیارێک پەسەند نەکراوە

فۆتۆ: 
2021-05-04

3358 جار خوێندراوەتەوە

هەرێم عەبدوڵا پارێزەری دۆسیەی سزادراوانی بادینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆچوونەکان نوسراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا پەسەند نەکراوە و نەبووە بە بڕیار."


هەرێم عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە داوامان کردووە دەستەی گشتی دادگای پێداچوونەوە لەسەر ئەو دۆسیەیە دانیشتن بکات، تا زۆرترین دادوەر ئاگاداری دۆسییەکەبن."

ئەو پارێزەرە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دۆسیەکەی بەدەل بەرواریش رەوانەی دادگا کراوە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی حەوت مانگە چەند رۆژنامەنوس و چالاکوانێکی مەدەنی لە بادینان دەستبەسەرکراون،  لە ١٦ی مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا لە دادگای تاوانەکانی هەولێر دادگایی کردنی پێنج لەوان بەڕێوەچوو و تیایدا دادگا بڕیاری  سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ هەریەک لەوان دەرکرد.