سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: بە کۆدەنگی دەستکەوتەکان زیاتر دەبێت

فۆتۆ: 
2021-05-04

2239 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، دوای هەڵبژاردنەکان پێویستە هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەبێت.


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی کرد و لە گردی زەرگەتە لەگەڵ ریکخەری گشتی ئەو حزبەدا کۆبوونەوە.

دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، "پێشتر لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەویەکمان لەگەڵ حزبەکان کرد و بڕیاماندا دواتر سەردانی حزبەکان بکەین".

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ سلێمانی ئاشکرایکرد، "ئامانجی سەردانەکەم بۆ سلێمانی بۆ ئەوەیە تا لەگەڵ حزبەکان هەوڵی جدی بدەین تا ئەو کێشانەی لەناو هەرێم هەیە کەمی بکەینەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵدەدەن لەسەر بابەتی دەستور هەندێک بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕبکەن.

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە کۆدەنگی دەستکەوتەکان زیاتر دەبێت و دەتوانن ئەوەی لە بەغدا بەدەستهێنراوە جێبەجێبکرێن.

ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی لەکاتێکدایە، یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانێتییەکیان کردووە، بەڵام لە حکومەتی هەرێمدا گۆڕان لەگەڵ پارتیدا رێککەوتنی هەیە. 


دوێنێش، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی کرد و لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە.