سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

سبەینێ
فۆتۆ: 
2021-05-03

6790 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەینێ نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانی سەردانی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بکات.


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەستووری هەرێم لەگەڵ عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کۆبووەوە.

هاوکات، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی سەرۆکی هەرێم سبەینێ دەچێتە سلێمانی و بەجیا لەگەڵ هەریەک لە یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە، ئامانجی سەردانەکەشی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی لەکاتێکدایە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیەکدا رێککەوتنیان کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە وابڕیارە مانگی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

کارزان تارق، سلێمانی