سەردێڕ:

حەلبوسی و بارزانی: بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە سیاسییەکان هەماهەنگیمان دەبێت

فۆتۆ: 
2021-05-03

754 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی پارتی کۆبوونەوە و بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، "هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر هاریکاری بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنی و ئابوری و سیاسیەکان."


محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆبوونەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، "لە دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخ و دوا پێشهاتە سیاسیەکان لە بەغدا و هەرێمی کوردستان کرا."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "باسیش لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ تەواوکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن کراوە، کە هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر هاریکاری بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنی و ئابوری و سیاسیەکان."

ئاماژە بەوەشکراوە، "گفتوگۆش سەبارەت بە چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا."

بەگوێرەی راگەیەنراوی بارەگای بارزانیش، محەمەد حەلبوسی لە کۆبوونەوەکەدا وتوویەتی، "سەقامگیری ھەولێر و ھەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیری ناوچەکە و عێراق گرنگە."

ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمدا چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، مەبەستی سەرەکی سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی، پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە هەیە.

بڕیارە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و لە ٣١ی ئازاری ئەمساڵشدا پەرلەمان بڕیاریدا، کە ئەگەر هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت خۆیان هەڵبوەشێننەوە.

May be an image of one or more people and people standing