سەردێڕ:

سەرحەد قادر لەبارەی پەیوەندیکردنی بە یەکێتییەوە هاتەدەنگ

فۆتۆ: 
2021-05-03

118874 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بەهۆی ریفراندۆمەوە، بەرپرسی پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە، دەڵێت، "ئەوەندەی یەکێتی هەوڵیداوە کێشەکانم چارەسەر بکات پارتی هەوڵی نەداوە"، لەکاتێکدا ئەو لەسەر ریفراندۆم توشی ئەو کێشانە بووە.

سەرحەد قادر بەرپرسی پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک لە فەیسبووک بابەتێکی بەناوی "یەکێتی بوون نەعەیبە! نەبەدزییەوە دەبێت!" بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لەساڵی ١٩٧٦ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەوری کاریگەری تەواوی هەبووە، لە ساحەکەدا نیوەی کوردستانی بەدەستەوەیە، خاوەنی دەیان شەهیدە لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، سەدان شەهیدی هەیە لە مەسولی هەرێم و سەرتیپ و لیوا و بە هەزار شەهیدیشی هەیە لە پێشمەرگە."

سەرحەد قادر دەشڵێت، "من لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ لە ماڵی خۆم دانیشتووم پەیوەندی حزبین بە هیچ حزبێکەوە نییە و ئەو کشانەی هەمبووە چارەسەرنەکراوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەندەی یەکێتی هەوڵیداوە کێشەکانم چارەسەر بکات پارتی هەوڵی نەداوە، کە لەسەر ریفراندۆم من توشی ئەو کێشانە بووم و لەسەر غائیب بوون و جیهێشتنی کەرکوک."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "چەند جار وەزیری ناوخۆ و سەرۆکوەزیران سەردانی هەولێریان کرد، دەتوانرا کێشەی من و ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی تریش چارەسەر بکرێت، بەڵام نەک چارەسەریان نەکردووە بگرە ئاڵۆزتریان کرد."

دوای ئەوەی بەشێکی بەرچاوی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧دا بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆییان دەرکرد، لە دوای ئەنجامدانی پرۆسەکە و ١٦ی ئۆکتۆبەردا، هێزە عێراقییەکان هاتنە ناو شاری کەرکوک و دوای زنجیرەیەک ئۆپراسیۆن لە ٥١%ی خاکی کوردستان لەدەستدرا.

لای خۆیانەوە، سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە وەکو "خیانەت" تەماشای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەکەن و پێیانوایە "بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی بە رێککەوتنی ژێربەژێر شاری کەرکوکیان فرۆشتووە"، لە بەرامبەردا، ئەو بەشە لە سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێن، خودی پرۆسەی ریفراندۆم هەڵە بووە و ئەوان لەگەڵیدا نەبوون و کشانەوەیان لە کەرکوک "بۆ وێران نەبوونی شارەکە و ئاوارەنەبوونی خەڵکەکەی بووە" چونکە سوپای عێراق بڕیاری کۆنترۆڵکردنەوەی دابوو.