سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. سەرۆکی کۆریای باکور لەگەڵ هەزاران ھاوڵاتی وڵاتەکەیدا وێنەیەک دەگرێت

فۆتۆ: 
2021-05-02

6985 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی گرتەڤیدیۆیەک، دوای ئەوەی کیم جۆنگ ئون بەشداری کۆبوونەوەی گۆڕینی ناوی رێکخراوێک دەکات، دواتر لەگەڵ تەواوی ئامادەبوواندا وێنەیەکی یادگاری دەگرن.


تەلەفیزیۆنی فەرمی کۆریای باکور گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە و تیایدا، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی ئەو وڵاتە ئامادەی کۆبوونەوەی گۆڕینی ناوی رێکخراوی "پەیوەندی گەنجان"ـە بۆ ناوی "پەیوەندی گەنجانی سۆشیالیستی نیشتیمانی"، ھەر بە گەیشتنی کیم لەلایەن هەزاران ئامادەبووی رێوڕەسمەکەوە بە چەپڵە لێدان پێشوازی لێدەکرێت و دواتر پێکەوە وێنەیەکی یادگاری دەگرن.

کیم جۆنگ ئون؛ تەمەنی ٣٦ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١١وە بووەتە سەرۆکی کۆریای باکور، لە ١٥ی مانگی رابردوودا، بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە، بەشداری یادی لەدایکبوونی کیم سونگی باپیرە گەورەی نەکرد، کە بۆنەیەکی ساڵانەی گرنگە لەو وڵاتەدا.

بۆ ماوەی ٧٠ ساڵە بنەماڵەی کیم حوکمی کۆریای باکور دەکەن و هەمیشەش دوای گیانلەدەستدانی سەرۆک، پیاوێکی دیکە لە بنەماڵەکەدا دەسەڵاتی گرتووەتەدەست، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە کە کیم جۆنگ ئون برایەکی دیکەی هەبێت و ئەوەی کە لە میدیا جیهانییەکانەوە ئاشکراکراوە ئەوەیە خوشکێکی ھەیە.