سەردێڕ:

٥٣ کاندید کێبڕکێی ١٥ کورسی پارێزگای ھەولێر دەکەن

فۆتۆ: 
2021-05-02

4519 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان عێراق لیستی کاندیدەکانی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاندو لەشاری ھەولێر ٥٣ کاندید کەھەشتیان سەربەخۆن کێبڕکێی ١٥ کورسییەکەی پارێزگای ھەولێر دەکەن.


بەگوێرەی ئەو لیستەی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن بڵاویکردەوە، لە کۆی ئەو ٥٣ کاندیدەی ناوی خۆیان لە کۆمیسیۆن تۆمار کردووە، (١٨) کاندید لە رەگەزی مێ و ٣٥ کاندیدیش لە رەگەزی نێرن.

پارتی دیموکراتی کوردستان ١١ کاندیدی ھەیە و ھاوپەیمانێتی نێوان گۆران و یەکێتی ٧ کاندید (٥ یەکێتی و ٢ گۆڕان)، نەوەی نوێ (٤) کورسی، کۆمەڵی دادگەری دوو کاندید، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ھیچ کاندیدێکی لەو پارێزگایە دانەناوە.

ھەر بەپێی ئەو لیستە ١٠ کاندیدی پێکھاتەی مەسیحی خۆیان بۆ کۆتای مەسیحییەکان تۆمارکردووە.