سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

فۆتۆ: 
2021-05-02

5196 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت، سبەینێش، ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.


بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٨ پلە و نزمترین ٢٠ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٩ بە ١٩ پلە دەبێت و دھۆک ٢٧ بە ١٧ پلە دەبێت و کەرکوک ٣٢ بە ٢٠ پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٣٠ پلە و نزمترین ١٩ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٠ بە ١٩ پلە، دھۆک ٣٠ بە ١٧ دەبێت، لە کەرکوکیش ٣٤ بە ٢٠ پلە دەبێت.