سەردێڕ:

ئێران: سزا لەسەر زۆرینەی قەوارە و کەسایەتییەکانمان لادەبرێت

فۆتۆ: 
2021-05-02

3272 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە ئەندامانی شاندی دانوستانکاری بەرنامەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، لە دانوستانەکانی ڤییەنادا گەیشتوونەتە رێککەوتنێک لەبارەی لابردنی سزا لەسەر زۆرینەی قەوارە و کەسایەتییەکانی ئێران.


عەباس عەراقچی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەندامی شاندی دانوستانکاری بەرنامەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، گەیشتوونەتە رێککەوتنێک لەبارەی لابردنی سزای زۆرینەی قەوارە و کەسایەتییەکان، بەڵام هێشتا دانوستانەکان لەبارەی ئەوانەی سزایان لەسەر ماوە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دانوستانەکاندا گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، هەرچەندە دانوستانەکان بە خێرایی بەڕێوەناچێت، بەڵام بەرەوپێش ھەیە.

مانگی رابردوو دانوستانی ئەتۆمی ئێران لەڤییەنا دەستیپێکردەوە، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆناو ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییەی کە لەساڵی ٢٠١٨ لێی کشایەوە و دواتر سزای بەسەر ئێراندا سەپاند.