سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی تەقەکردن لەو کەسەی لە ‌ھە‌ولێر لە‌لایە‌ن زاواکەیەوە كوژرا

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، روبەڕو تەقە لەیەکتری دەکەن
فۆتۆ: 
2021-05-01

893324 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکى شەڕەتەقە لە نێوان دووکەس کە خزمى یەکترن دوو کەس برینداربوون دواتر بەهۆى سەختى برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا و دواتریش ڤیدیۆی ساتی شەڕەقەکەی نێوانیان بڵاوکرایەوە.


ئێوارەى ئەمڕۆ، پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، لەسەر شەقامى ٤٠ مەترى ئەو شارە، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەرە تەقە لەنێوان دوو کەسدا کە زاوا و خەزورن روویداوە هەردوولایان برینداربوون و دواتر یەکێکیان گیانى لەدەستداوە.

باسى لەوەشکردووە، ئەو کەسەى گیانی لەدەستداوە تەمەنی ۳۱ ساڵە.