سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە چین بەهۆی رەشەبای بەهێزەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-05-01

2593 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، بەهۆی رەشەبا و باوبۆرانی بەهێزەوە لە شاری نانتونگی هەرێمی جیانگسو لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٢ کەسی دیکەش برینداربوون.


دەزگای کەشناسی چین ئاشكرایکرد، کە خێرایی با لە چرکەیەکدا ٤٥.٤ مەتر بووە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆری دار و درەختەکان شکاونەتەوە و زیانێکی زۆریش بەر بینا و باڵەخانەکان کەوتووە.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانیش، تا ئێستا قەبارەی زیانەکان بە ١٦.٤ ملیۆن یوانی چینی دەخەمڵێندرێت و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش بەهۆی داڕووخانی ماڵ و خانووەکیانەوە، بێ ماڵ و حاڵ بوون.