سەردێڕ:

بۆچی پێویستە پاقڵە و ماست لە ژەمی پارشێودا بخۆیت؟

فۆتۆ: 
2021-04-30

4630 جار خوێندراوەتەوە

ژەمی پارشێو ژەمێکی زۆر جێگەی بایەخە وەک چۆن پەیامبەری ئیسلام درودی خوای لەسەر بێت ئاماژەی پێداوە، بۆ ئەوەی ژەمێکی گونجاو بخۆیت پێش بەڕۆژووبون پێویستە ئەو خواردنانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە سەرچاوەکانی وزە و ئاو.


وەک دەزانرێت ژەمی بەربانگ بەس نیە بۆ ئەوەی جەستە تەواوی پێویستیەکانی بەدەست بهێنێت لە خۆراک و ئاو، لەبەر ئەمەشە کە ژەمی پارشێو گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ دابینکردنی هەموو ماددە خۆراکییە تەواوکارەکان.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەل عەین، خواردنی دوو ژەم لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا رێگەدەدات بە چالاکتربوونی سیستمی بەرگری و رێگە بە جەستە دەدات کە تەرکیز بکاتە سەر وزەکەی بۆ هەر ژەمێکی دیاریکراو، هەروەها یارمەتی ئاسانکردنی کرداری هەرس دەدات، هەر بۆیە گرنگە لەو دوو ژەمەدا ئەو خۆراکانە بخورێن کە تێیدا ڕێژەیەکی باش لە سەرچاوەکانی وزە و ئاو هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت لە کاتی بەرۆژووبوندا بە تەندروستی و تەرکیزوە بمێنیتەوە، هەواڵەکە ئاماژەی بە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەریەک لە ماست و پاقلەی کردووە کە دوو خۆراکی گرنگن و پێویستە بخورێن.

سودەکانی ماست

جگە لەوەی ماست ڕێژەیەکی زۆری ئاوی تێدایە، کە یارمەتیی ئەوە دەدات بە خێرایی تینووت نەبێت،  ماست خواردنێکی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و چەوری کە یارمەتی هێشتنەوەی وزەی کەسی ڕۆژووگر دەدات، هەروەها پرۆتینێکی بەسوودی تێدایە کە بۆ کۆنترۆڵی کێشی جەستە بەسوودە و شانەکانی جەستە نوێ دەکاتەوە و قەرەبووی ئەو زیانانە دەکاتەوە کە بەر شانەکان کەوتوون.

ماست هەروەها پرۆبایتیک و زۆرێک لە ڤیتامین و کانزای گرنگ بۆ گەشە و بینین لەخۆ دەگرێت کە نەبوونی ئەم ماددانە دەبێتە هۆی درز و شەقبردن لە دەم، هەوکردنی چاو و زمان و پێست و وەرینی قژ، گەشەی جەستەیی و دەروونی دوا دەخات ، دەشبێتە هۆی کەمی خەو و ئازاری پێ.

سودەکانی پاقڵە

پاقلەی ئامادەکراو یەکێکە لە کۆڵەکە گرنگەکانی ژەمی پارشێو، بەو ئەندازەیەی توانای مانەوەی هەیە لە گەدەدا بۆ ماوەیەکی زۆر تا نزیکی ٦ کاتژمێر دەخایەنێت پرۆسەی هەرسکردنەکەی، هەستی برسیبوونیش کەم دەکاتەوە.

یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی خواردنی پاقڵە ئەوەیە:

١پرۆتین و مادەی ئەندامی و چەوری و ڕیشاڵ و شەکری تێدایە، کە بەرگری جەستە بەهێز دەکات .

٢دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، بەتایبەتی ڤیتامین B و کالسیۆم .

٣هۆرمۆنێکی تێدایە بەناوی هۆڕمۆنی " گەشە "، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ هەست کردن بە وزە و گەشەکردن .

٤دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکی بەسوود بۆ جەستە لەوانە:  زینک، ئاسن، مس، فۆلیک، فسفۆر، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم و مەنگەنیز .

٥کاردەکات بۆ ئەوەی ئازاری گورچیلە کەم بکاتەوە .

٦ئاستی شەکری خوێن ڕێکدەخات .

٧بەشداریدەکات لە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی باش لە خوێندا .

٨کرداری هەرسکردن  چالاک دەکات.

٩سوودبەخشە لە چالاککردنی ڕێڕەوی میزەڕۆدا.