سەردێڕ:

لە مانگی رەمەزاندا زیادەڕەوی لە خواردنەوەی ئاودا مەکەن

فۆتۆ: 
2021-04-26

4544 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک خووی هەڵە هەیە کە لە مانگی رەمەزاندا زۆر کەس ئەنجامیان دەدات، وەک نەخواردنی نانی پارشێو و زۆر خواردنەوەی ئاو لە پێناو ئەوەی هەستی تینوێتیان کەمبێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم خووانە زیان بە تەندروستیی دەگەیەنن.


ئەگەرچی خواردنەوەی ئاو سوود بە جەستە دەگەیەنێت، بەڵام ئەویش وەک هەر خواردن و خواردنەوەیەکی تر زیادەڕەوی تێدابکرێت زیانی تەندروستیی دەبێت.

زۆر خواردنەوەی ئاو ئەم زیانانەی دەبێت:

١توشی ژانەسەر و گرژبوونی ماسولکە دەبیتەوە، هۆکارەکەشی دابەزینی ئاستی سۆدیۆمە لە جەستەدا.

٢.ئاڵۆزی بیرکردنەوە و تەنگەنەفەسی و نۆبەی دڵی بەدوادا دێت.

٣.دابەزینی ئاستی سۆدیۆم لە  جەستەدا کاریگەریی خراپ لەسەر ئەندامەکانی جەستە دروست دەکات، لەوانە کۆبوونەوەی ئاولە مێشکدا و بەردەوام فشارخستنە سەر کاسەی سەر.

٤.زیان بە گورچیلەکان و دڵ و جگەر دەگەیەنێت.