سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەی رۆژوواندا دێت کاتێك گۆشتی سوور دەخۆن؟

فۆتۆ: 
2021-04-25

4346 جار خوێندراوەتەوە

کاتێك رۆژووان گۆشتی مانگا یان بەرخ دەخوات بڕێکی زۆر پرۆتینی ئاژەڵی، ئاسن، زینك و ڤیتامینەکان وەردەگرێت.


خواردنی بڕێکی هاوسەنگ لەم گۆشتانە بەبێ زیادەڕۆیی کاریگەری  و سوودێکی گرنگی بۆ تەندروستی دەبێت، کاتێك رۆژووان دەیخوات ئەم کاریگەرییانەی لەسەر تەندروستی دەبێت، بەم جۆرە:

- یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریکردن لە ماسولکەکان. 

- ڤیتامین  B12 بە جەستە دەبەخشێت، کە پێكهاتەیەکی گرنگە بۆ دروستبوونی خوێن و خانەکانی مێشك و کۆئەندامی دەمار.

- کانزاکان دەدات بە جەستە وەك زینک و سیلینیۆم.

- ئاسن بە جەستە دەبەخشێت و رێگە لە تووشبوون بە کەمخوێنی دەگرێت.

- ڤیتامین B3 و B6 بە جەستە دەبەخشێت کە چەندین سوودی گرنگیان هەیە.

- کریاتین دەدات بە جەستە کە وەك مەڵبەندێکی بەخشینی وزە بە ماسولکەکان بەکاردەهێنرێت.